وێنەکان: نزار جەزا، هەرێم عەلی - رووداو
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق سەردانی ئارامگەی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی دەکات.
سەرۆککۆماری نوێی عێراق لەبارەی سەردانەکەی و چوونی بۆ سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سلێمانی شاری خۆمە و هاتوومەتەوە".
ئێوارەی چوارشەممە 19-18-2022 سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.