رووداو - هەولێر
کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر کە لە مانگی 9ـی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
پرۆژه‌كه، به پێنج قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واوده‌كرێت و، رێگەی به‌حركه به رێگەی كۆیه دەگەیەنێت.
شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروست ده‌كرێت.
كۆمپانیای هێمن گرووپ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی شه‌قامی 150 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كات. 131 ملیۆن دۆلاری بۆ قۆناخی یه‌كه‌م ته‌رخانكردووه و پاره‌كه وه‌كو قه‌رز لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ركات دۆخی دارایی ئاسایی بووه‌وه، حكومه‌ت بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.