رووداو - کەمپی دارەشەکران
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەران، رۆژی دووشەممە، 18-6-2018 کونسوڵخانەی فەرەنسا ئاهەنگێکی میوزیکی لە کەمپی دارەشەکران بۆ پەنابەران سازکرد.
لە ئاهەنگەکەدا جگە لە پێشکەشکردنی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردی، تیمێکی میوزیکی فەرەنسی چەند گۆرانیێکیان پێشکەش کرد.