رووداو - ئامەد
ژیانی تاهیر ئەڵچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کە پێش چەند مانگێک لە ئامەد کوژرا، دەکرێتە بەڵگەفیلم.
بەڵگە فیلمەکە لەلایەن دوو رۆژنامەڤانەوە ئامادەکراوە و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر ژیانی تایبەتی ئەڵچی، خەبات و تێکۆشانی بۆ مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
لەو بەڵگەفیلمەدا ماڵبات و دۆست و هاوڕێیانی ئەڵچی لەسەر ژیانی ئەو قسە دەکەن.
تاهیر ئەڵچی لە 28-11-2015 لە رووداوێکی نادیار و ئاڵۆزدا کوژرا. چەند خولەکێک پێش کوژرانی لە ناوچەی سووری ئامەد داوای کرد شەڕ لە باکوور کۆتایی بێت و ئاشتی دەستپێبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ