رووداو دیجیتاڵ
خێزانێک لە ئاکرێ بەهۆی نەبوونییەوە لە دۆخێکی سەختدا دەژین و چاویان لە هاوکاری خێرخوازانە. ئەو خێزانە لە 10 کەس پێکدێن کە دایک و باوک و هەشت منداڵن. لەو هەشت منداڵەش 7یان کچن و یەکیان کوڕە.
پیاوەکە لەدایکبووی 1973 ـیە و کرێکارە. ئەو ئێستا بۆ کار لە موسڵە و دوورە لە خێزانەکەی. لەبارەی دۆخی ژیانیان بە رووداوی راگەیاند، ژیانێکی سەختمان هەیە، لە ئاکرێ ئیش و کار نییە، بۆیە لە موسڵ کار دەکات. داهاتی رۆژانەی 10 بۆ 11 هەزار دینارە و جاری وا هەیە لە مانگەکەدا تەنیا 7 بۆ 8 رۆژ کاری دەست دەکەوێت. کارەکەشی وەک خۆی دەڵێت، دارتاشییە لە ماڵان.
لە وێنەکاندا دیارە کە هەژاریی لە دار و دیواری ئەو خانووە دەبارێت کە تێدا دەژین. خانووەکەش وەک خۆی دەڵێت کرێیە و بە زەحمەتیش کرێی ئەو "کەلاوەیەی" پێدەدرێت.
بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانە پەیوەندیی بەم ژمارەوە بکەن 07501639576