پاسپۆرتی سلێمانی: بە 5 خولەک پاسپۆرتمان بۆ نەخۆشێک دەرهێنا

19-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ماوەی پێنج خولەکدا پاسپۆرتیان بۆ کەسێک دەرهێناوە، کە تووشی رووداوێکی نەخوازراو ببوو و پێویستی بە چارەسەر بوو لە دەرەوەی وڵات.
 
رۆژی چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی پاسپۆرتەکەی لەو ماوە کەمەدا بۆ دەرهێنرا، لە کاتی کارکردن کەوتووەتە ژێر تراکتۆر، بەو هۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی گوتی "ئەو نەخۆشە دۆخی زۆر خراپ بوو، قاچێکی لەدەستدابوو، قاچەکەی دیکەش بەکار نەمابوو، تاوەکو کارەکانی نەوەستێت، لە ماوەی پێنج خولەکدا پاسپۆرتمان بۆ دەرهێنا تاوەکو بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر."
 
ئەو کەسەی پاسپۆرتەکەی بۆ دەرهێنراوە، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانە، لە کاتی جووتکردن، کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکەی، ئەمڕۆ بە ئەمبیوڵانسێک گەیێندرایە پاسپۆرتی سلێمانی و کارەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتەکەی بۆ راییکرا.
 
دەرهێنانی پاسپۆرتی نوێ یان نوێکردنەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەلیکترۆنییە، داواکار بەر لەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت بکات، دەبێت پێشتر لە رێگەی ئەپڵیکەیشینی (iraqi passport) نۆرە بگرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژنەکە بە رێگەی ئەو کارەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات و هانی ژنانی دیکەش دەدات.

ژنێک لە ئامەد شۆفێری تاکسییە؛ 'خوشکە لەگەڵ تۆ ئاسودەترین'

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەنێو زیاتر لە هەزار و 800 شۆفێری تاکسی، تەنیا ژنێک ئەو کارە دەکات. نازان ئۆیتون، دایکی دوو کچ، نەک هەر بژێوی ماڵەکەی دابین دەکات، بەڵکو بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان و هاندەری ژنانی دیکەش.