ئەو کەسەی لە زاخۆ مامی کوشت؛ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

19-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو کەسەی دوو رۆژ لەمەوبەر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستڕێژی لە مامی کرد و کوشتی، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
 
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ (چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو تۆمەتبارەی پێش دوو شەو لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ تاوانی کوشتنی کرد، خۆی رادەستی پۆلیس کرد."
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، "تۆمەتبار ناوی  (س. س. د.)ـە و تەمەنی 24 ساڵە، لەبەردەم دادگە دانی بە تاوانەکەی دا ناوە."
 
تۆمەتبار بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دۆسییەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت.
 

مادەی 405 تایبەتە بە کوشتنی بەئەنقەست، بەپێی یاساکە "هەرکەسێک بەئەنقەست کەسێکی کوشت، بە زیندانیکردنی کاتی یان هەتاهەتایی سزا دەدرێت."

رۆژی 17ـی شوباتی 2025، نزیکەی کاژێر 08:00ـی شەو، لە سەنتەری زاخۆ لە نزیک چوارڕییانی بارزان، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و زەویوزار ئەو کەسە مامی خۆی کوشتبوو.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێرێکی خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدان. وێنە: رووداو

لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بەغدا و هەولێر یەکەمن

لە نزیکەى 50 رۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تۆمارى دەنگدانانیان بۆ هەڵبژاردن نوێکردووەتەوە، بەغدا لەسەر ئاستى عێراق و هەولێر لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان یەکەمن لە زۆرترین نوێکردنەوەى ئەو تۆمارەدا.