گالەری

19-02-2018
11 Photos
جەمال یاد

رووداو - هەولێر

رۆژی دووشەممە 19-2-2018 لە رێوڕەسمێکدا بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر کرایەوە، کە درێژترین شەقامی هەولێرە و بڕی 450 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە.

دیزاینی دروستكردنی شەقامی 120 مەتری هەولێر لە ساڵی 2007 تەواوبووە. هیچ پێچكردنەوەیەكی تێدا نییە و ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ کەمکردنەوەی ترافیکی نێو شاری هەولێر.

پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر، یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە. دەبێتە درێژترین و خێراترین شەقامی هەولێر و، ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ کەمکردنەوەی ترافیکی نێو شار.

درێژی شەقامەكە 38 كیلومەترە، بە پێی پرۆژەكە بەشێكی زۆری كێشەکانی هاتووچۆی هەولێر چارەسەر دەکات. بەهۆی ئەو شەقامەوە، رێگای سەرەكی هەولێر- كۆیە بە شەقامی سەرەكیی هەولێر - شەقڵاوە گرێدەدرێت، شەقامەكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی ساڵ و نیوێك قیرتاوكردنی وەستابوو، بەڵام كاركردن لە پڕۆژەكە دەستیپێكردووەتەوە.

دیزانی دروستكردنی شەقامی 120 مەتری خێرا، لە ساڵی 2007 تەواو بووە، ئۆتۆمبێلەكان دەتوانن بەخێرایی 110 یان 100 مەتر لە كاژێرێكدا بەسەر ئەو شەقامەدا بڕۆن. هیچ یوتێرنێك و پێچكردنەوەیەكی تێدا نییە، گشت پێچكردنەوە و لادانەكان لەڕێگەی بەرزەپرد و پردی لادانەوە چارەسەركراون، كە لە ئایندەدا دەبێتە یەكێك لە باشترین شەقامەكانی كوردستان.