رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی لقی دهۆک دەڵێت، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی دەنگدان 77٪ بووە و هیچ سکاڵایەکش تۆمار نەکراوە.
خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە پارێزگای دهۆک دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی دەنگدان 77٪ بووە".
بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی لقی دهۆک دەڵێت، "تائێستا هیچ سەرپێچییەک لە پارێزگای دهۆک تۆمارنەکراوە، هیچ کێشەیەکی تەکنیکیش نەبووە لە ئامێرەکان، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت".
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە پارێزگای دهۆک (40 هەزار و 956 دەنگدەر) لە 30 بنکە دەنگ دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ