رووداو دیجیتاڵ
هاتنی گەشتیارانی بەغدا و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و، هاوکات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوونەتە هۆی ئەوەی دووبارە بازاڕی لەنگەی هەولێر ببووژێتەوە کە بازاڕێکی میللییە و کاڵای دەستی دووی تێدا دەفرۆشرێت.
لەو بازاڕەدا کاڵاکان نرخیان لە مۆڵەکان زۆر کەمترە، بەو هۆیەوە ئێستا تا رادەیەک چۆڵی بە مۆڵەکانەوە دەبینرێت.
ئەڤین محەممەد، هاونیشتمانییە و دەڵێت، "بازاڕی لەنگە پێداویستییەکانی منی تێدایە و بە نرخێکی گونجاو و باش دەیانکڕم. شت لە مۆڵەکان گرانە و بەم کوالێتییەش نییە. من هەمیشە سەردانی ئەم بازاڕە دەکەم".
بەختیار عەلی، خاوەنی فرۆشگەیە لە بازاڕی لەنگە، دەڵێت، " کاری ئێمە بە زۆری لەسەر گەشتیار و مووچەخۆرانە. ئەوانە هەبن بازاڕی ئێمە باش دەبێت. خەڵک زیاتر روو لە ئێمە دەکات؛ شتەکانمان لە رووی نرخ و کوالێتیشەوە باشترن".
دۆخی بازاڕی لەنگە زیاتر لە سێ مانگ بەر لە ئێستا