وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تۆڕێکى داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا

18-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى تۆڕێکی رێکخراوى داعشی لە کەرکووک راگەیاند کە گوایە دانیان بەوەدا ناوە دوو کارمەندى هێزە ئەمنییەکانیان لەو پارێزگایەدا کوشتووە.
 
دەستگیرکردنى ئەندامانى ئەو تۆڕە لەلایەن ئاژانسى هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوکرایەوە و دەڵێت، سێ کەس بوون.
 
ئەو ئاژانسە ئاماژەى بەوەداوە، سێ ئەندامەکەى داعش لەنێو کەرکووک دەستگیرکراون، دواى ئەوەى شوێنەکانیان زانراوە.
 
وەزارەتى ناوخۆی عێراق باس لەوە دەکات، لەکاتى لێکۆڵینەوەدا ئەو سێ کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە چەندین کارى "تیرۆریستی"یان لەو پارێزگایە ئەنجامداوە، لەوانە کوشتنى دوو کارمەندى هێز ئەمنییەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە