چاودێریی دارایی عێراق: بەمزووانە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر دەبێت

18-07-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و وردبینی لە لیستی ناو و مووچەدا، چەند تێبینییەکی داوەتە هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لیژنەکە رایگەیاندووە "کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر دەکرێت".
 
لە 8ـی تەممووز، لیژنەیەکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە ناو و لیستی مووچەی مووچەخۆران (سەربازی و سڤیل) سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لیژنەکە بە هەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە، "کێشەیەکی ئەوتۆ نەماوە و بەمزووانە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر دەبێت".
 
لەبارەی کێشەی مووچەی سەربازیشەوە، لیژنەکە بە هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، پێشمەرگەی لیواکانی بەرگری و فریاکەوتن و نەوت و گاز بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و یەکەکانی 70 و 80ش بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینییان لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان تەواوکرد و "هیچ کێشەیەک لە لیستی میلاکات و مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیەدا نەبووە".
 
رووداو زانیویەتی، چاودێریی دارایی عێراق و کوردستان لەم رۆژانەدا راپۆرتی کۆتایی ئامادە دەکەن.
 
رۆژی 15-07-2024، هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 15ـی تەممووزی 2024، "دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانیان کردین بۆ وردبینیکردن لە لیستی میلاکات و مووچە، دەرکەوت هیچ کێشەیەک لە لیستەکانی ئێمەدا نییە و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دانیان بەوەدا نا کە کێشەمان نییە".
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لیژنە هاوبەشەکەی دیوانی چاودێریی دارایی هەردوو حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان، وردبینیی لیست و میلاکاتی وەزارەتی کارەبا و هێزە ئەمنییەکانیشیان کردووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە کاری لیژنەکە تەواو دەبێت. دیوانی چاودێری لە هەردوو حکومەت دوای ئامادەکردنی راپۆرتەکەیان؛ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.
 
لە رۆژی 8ـی ئەم مانگەوە شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە هەولێرە و وردبینی لیستی مووچە و میلاکات دەکات، بەتایبەت لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.