قایمقامی حەویجە یان داقوق دەتوانن بە کاتی ببنە پارێزگاری کەرکووک

18-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەى یاسا یەکێک لە هەردوو قایمقامى حەویجە و داقووق بە کاتى دەبنە پارێزگارى کەرکووک، تاوەکو پارێزگارى نوێ هەڵدەبژێردرێت. ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگا دەڵێت: "قایمقامى گەورەترین قەزا پۆستەکە وەردەگرێت".
 
هەفتەیەک بەسەر یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک تێپەڕیوە، راکان جبوورى، پارێزگارى شارەکە بەوەکالەت دەسەڵاتەکانى داوەتە یەکێک لە یاریدەدەرەکانى، بەر لەوەى وەک ئەندامى ئەنجوومەن سوێندى یاسایی بخوات.
 
بەگوێرەى یاساى پارێزگاکانى عێراق ئەگەر پۆستى پارێزگار چۆڵ بێت یەکێک لە جێگرانى جێگەى دەگرێتەوە.
 
کوردۆ عومەر، جێگرى سەرۆکى لێژنەى هەرێم و پارێزگاکانى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەگەر پارێزگار جێگرى نەبێت یان جێگرانى بەوەکالەت بن، ئەو پۆستە دەدرێتە قایمقام بەو مەرجەى قایمقامەکە هەمیشەیی بێت نەک بە وەکالەت".
 
بژارەى یەکەم بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە بەکاتى بۆ قایمقامى ناوەندى کەرکووکە، بەڵام ئەویش بە وەکالەت پۆستەکەی بەڕێوەدەبات. کوردۆ عومەر گوتى: "قایمقامەکانى حەویجە و داقووق هەمیشەیین کە لە رووى یاساییەوە دەکرێت ئەو پۆستە بە کاتى وەربگرن".
 
 11ى تەممووز ئەنجوومەنى پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەى کرد، تاوەکو لە ماوەى 30 رۆژدا پارێزگار هەڵبژێردرێت.
 
ئەحمەد کۆپرلوو، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک لە فراکسیۆنى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لە دواى قەزاى ناوەندى کەرکووک، قایمقامى حەویجە گەورەترینە لە رووى رووبەرەوە و دەبێت بەگوێرەى یاسا پۆستى پارێزگار بە کاتى بدرێتە قایمقامى ئەو قەزایە".
 
ئەحمەد کۆپرلوو گوتیشى: "هەرچەندە بەگوێرەى یاسا دەبێت یەکێک لەو دوو قایمقامە بە کاتى جێگەى پارێزگار بگرنەوە، بەڵام لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بڕیار لەبارەی ئەو ئەرکەوە دەرنەکراوە".
 
سەبهان جبوورى، قایمقامى حەویجەیە و عەبدولستار عزیش قایمقامى داقووقە، هەردووکیان لە نەتەوەی عەرەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".