هەرێمی کوردستان رۆژانە دەیان تۆن قیر بۆ ئازەربایجان دەنێرێت

18-07-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
پێنج ساڵە هەرێمی کوردستان قیر هەناردەی ئازەربایجان دەکات. وێنە: رووداو
پێنج ساڵە هەرێمی کوردستان قیر هەناردەی ئازەربایجان دەکات. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

قیر ئەو بەرهەمەی هەرێمی کوردستان کە لە ئازەربایجان خواستی زۆری لەسەرە؛ ماوەی پێنج ساڵە ژمارەیەک لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەیان تۆن قیر بۆ ئازەربایجان بەرهەمدەهێنن.
 
سۆران محەممەد، ئەندازیاری سووتەمەنی دەڵێت، "ماوەی شەش ساڵێکە داواکاریی زۆری قیر لەلایەن بازرگانانی ئازەری لە ئێمە دەکرێت و زۆرن ئەو کارگانەی قیر دروستدەکەن بۆ ئازەربایجان، بەتایبەت ئەو قیرەیان دەوێت کە لە جۆرێکی نەتاو چەند پێکهاتەیەکی دیکەی سووتەمەنیی هەرێمی کوردستان کە لێی دروستدەکرێت."
 
نزیکەی 20 جۆری خواردن و خواردنەوە لە وڵاتی ئازەربایجانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کاڵاکانی خواستی زۆریان لەسەرە و سێ کۆمپانیای ئازەری لە هەرێمی کوردستان هەن کە رۆژانە نزیکەی 400 تۆن خواردن و خواردنەوەکان دابەشی سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
 
محەممەد موسا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیا دەڵێت، "زیاتر لە 20 جۆر کاڵا لە ئازەربایجانەوە دێتە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا ئازەریەکانی کاڵا و کەلوپەل دەهێنن لە ئاستی جیهانەوە ناودارن و کارئاسانیی باشیش لەنێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ئازەری هەیە و رێگەکە دوورە، بەڵام کوالێتیی باش ئەوەی پڕکردووەتەوە."
 
کاڵای ئازەری بەراورد بە کاڵای دیکەی هاوردە نرخی گرانترە، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان روون نییە ساڵانە بەهاکەی چەندە.
 
شێخ عەتا محەممەد، جێگری سەرۆکی هەناردە و هاوردەکاران ئاماژەی بەوە کرد، "خواردن و خواردنەوەی زۆری ئازەری دەهێندرێن، بەتایبەت زەیت و رۆن و گیراوە شەربەتییەکان، بەڵام دەکرێت هێشتا پەیوەندییە بازرگانییەکە بەرفراوانتر بکرێت و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا دەستەبەر بکرێت."
 
تورکیا یەکەم هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و عێراقە، پەیوەندیی بێوێنە و ستراتژیی نێوان تورکیا و ئازەربایجانیش بووەتە هۆکار بۆ پێشکەوتنی پەیوەندیی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجانیش.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".