پارێزەرەکەی: مامۆستا لوقمان برادۆستی بێ تاوان دەرچوو

18-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزەرەکەی دەڵێت، دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ لە دەستگیرکردنی، دادگەی پێداچوونەوە (تەمیز) بڕیاری بێتاوانی بۆ مامۆستا لوقمان برادۆستی دەرکرد.
 
لوقمان نەجم بایەزید، ناسراو بە لوقمان برادۆستی، 21-11-2023، بە گوێرەی مادەی یەک لە یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003ـی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نێوخۆ، لە دادگەی هەولێر دادگایی کرا و ساڵێک و 6 مانگ حوکم درا.
 
بەشدار حەسەن، پارێزەری لوقمان برادۆستی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی روداوی گوت: "دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بێتاوانی بۆ مامۆستا لوقمان دەرکرد و دوای رێکارە کارگێڕییەکان، سبەی ئازاد دەکرێت".
 
بەشدار حەسەن دەڵێت: "لوقمان برادۆستی ساڵێک و چوار مانگە لە زیندانە، ئێستا دادگەی پێداچوونەوە دەڵێت بێتاوانە، لەکاتێکدا خۆی هەر دوو مانگی مابوو ئازاد بکرێت".
 
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بڕیاری بێتاوانی حوکمدراوەکە دراوە، لە پیشەکەی کە مامۆستایە دوورناخرێتەوە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، حوکمدانی لوقمان برادۆستی، "بە تۆمەتی بردنی خواردن و بەتایبەت کێک و پسکیت بوو بۆ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە