ئیدارەی گەرمیان: زیانەکانی لافاوی چەند رۆژی رابردوو 2.5 ملیار دینار بووە

18-02-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان رایدەگەینێت، بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار زیانی لێکەوتووەتەوە. دەشڵیت، زیاتر لە 200 خێزان زیانیان پێگەیشتووە.
 
بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژار لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە محەممەد رەحیم کەریم پێشیكشیدەکات رایگەیاند، بەگوێرەی رووپێوییەکی ورد و مەیدانی لەلایەن یەکە ئیدارییەکانی گەرمیانەوە تۆمار کراوە زیانێکی زۆر بەر هاونیشتمانیان و کەرتە جیاوازەکانی رێگەوبان و کشتوکاڵ و ئاودێری کەوتوون.
 
بێستوون ژاڵەیی گوتیشی، بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە 200 خێزان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لافاو زیانی پێگەیاندوون و پرۆژەکانی ئاودێری و کشتوکاڵ زیانیان پێگەیشتووە و هەروەها زیان بە کەرتی رێگەوبان و شەقامەکانیش گەیشتوون.
 
لەبارەی جۆری زیانەکان و قەبارەی زیانەکان، ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، بەگوێرەی ئەو رووپێوییەی ئەنجامدراوە 125 ماڵ لە گەڕەکی کەلاری نوێ ئاوی تێچووە و نزیکەی 100 سەر ئاژەڵی چەند هاونیشتمانییەک، لافاوبردوونی و مرداربوونەتەوە، هەروەها 120 سندووقی هەنگیش لەناوچوون.
 
بێستوون ژاڵەیی ئاماژەی بەوەکرد، زیانێکی زۆریش بەر کەرتی رێگەوبان و شەقامەکانی سنوورەکە کەوتوون بەهۆی لافاو، شەش پردی بچووک بەتەواوی خراپبوون و ئاوبردوونی، هەروەها شەش پردی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە، ئەوە بێجگە لەوەی کە رێگەی کەلار- کفری و کەلار-دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە.
 
لەبارەی خەمڵاندنەکان بۆ بڕی ئەو زیانانەی بەهۆی لافاو بەر هاونیشتمانیان و سێکتەرە جیاوازەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەوتوون، بەڕێوەبەری ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان گوتی،" قەبارەی زیانەکان نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارن."
 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.