گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

وێنەی 150 قوربانیی رێگەی کۆچ و گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا، کە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە باخی گشتیی رانیە خرانەڕوو.
 
‎کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا، ئەمڕۆ (شەممە، 18-1-20245) لە رانیە پێشانگەیەکی بۆ وێنەی قوربانییانی رێگەی کۆچی نایاسایی کردەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا، پار 8 هەزار هاونیشتیمانی لەڕێگەی نایاسایی کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 500 کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بوون.
 
‎هەر بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەکە؛ پار 46 کەس کە ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ کۆچ بکەن، گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 16ـیان خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون و 12 کەسیان تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
 
وەک لە وێنە نمایشکراوەکاندا دەردەکەوێت، زۆربەی ئەوانەی لە ماوەی رابردوودا لە ئیدارەی راپەڕینەوە کۆچیان کردووە، بەڵام لە رێگەدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون؛ لە رەگەزی نێرن و گەنجن.