سەندیکای رۆژنامەنووسان: مۆڵەتی فەرمی بە پەیجەکانی هەواڵ و زانیاری دەدەین

18-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، هەموو خاوەن پەیجەکانی هەواڵ و زانیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی بڕوانامەی تۆمار.
 
جگە لە دەزگا راگەیاندنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و فەیسبووک بە تایبەت هەن کە هەواڵ بڵاودەکەنەوە و لۆگۆ و ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە. سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەیەوێت تۆماریان بکات.
 
حاکم ئازاد حەمە ئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، 18-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "داوامان لە ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان کرد سەندیکا ئازاد بکرێت پەیجەکان تۆماربکات تاوەکو ئەو رۆژەی بابەتەکە بە یاسا چارەسەر دەکرێت، چونکە شوورا لایەنێکی یاساییە و هەر بابەتێک یاسای بۆ دەرنەکرابێت مافی هەیە بڕیار بدات، ئەوانیش ئەو مافەیان پێداین لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 35دا تۆماریان بکەین".
 
بە گوتەی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، تۆمارکردنی پەیجەکان تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە بابەتەکە بە یاسا لە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستاندا چارەسەر دەکرێت.
 
ئازاد حەمەئەمین ئاماژەی بە پێویستییەکانی تۆمارکردنی پەیج کرد و گوتی: "هەمان ئەو شتانەی بۆ رۆژنامە و گۆڤار پێویستن دەبێت هەبن. هەر پەیجێک تۆمار بکرێت، دەبێت سەرنووسەرێکی هەبێت کە ئەندامی سەندیکا بێت یانیش بیسەلمێنێت کە رۆژنامەڤانە؛ هەروەها دەبێت خاوەنی ئیمتیازی هەبێت؛ دواتر تۆمارکردنی ناوەکە لە دوو رۆژنامەی رۆژانەدا بڵاودەکرێتەوە و پاشان بڕوانامەی تۆماری سەندیکا وەردەگرێت".
 
لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان 8000 ئەندام ناویان تۆمار کردووە و دابەشی سێ بەش کراون؛ مەشقکار، بەشدار و کارا.
 
بەگوێرەی وەزارەتی رۆشنبیری، 170 کەناڵی تەلەڤزیۆنی لە هەرێمی کوردستان هەن و دابەشی سێ جۆر بوون، لەنێویاندا 35 کەناڵی ئاسمانی، نزیکەی 125 کەناڵی نێوخۆیی بۆ شار یان پارێزگایەک یان سەرتاسەری بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان پەخش دەکەن.
 
زیاتر لە 1600 دەزگای راگەیاندنیش لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان تۆمار کراون؛ زیاتر لە هەزاریان رۆژنامە، گۆڤار و ماڵپەڕن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەسانە یەک بەدوای یەکدا چوونەتە نێو بیرەکە بۆ رزگارکردنی یەکدی و خنکاون

لە لوڕستان 8 کەس لە بیرێکدا خنکان

لە سنووری شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان، 8 کەس کە بۆ دەرهێنانەوەی یەکدی چوونە نێو بیرێکی کشتوکاڵی، گیانیان لەدەستدا. قایمقامی شارەکە دەڵێت، سەرجەمیان کەسوکاری یەکدین