چیرۆکی گیانلەدەستدانی چوار برا لە شەش مانگدا

17-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شەش مانگدا، چوار برا گیانیان لەدەستداوە. دوو لەو برایانە لە رووداوی تەقینەوەی گاز و یەکێکیان لە زێی گەورەدا خنکا، چوارەمیشیان ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
 
ئەو چوار برایە ناویان محەممەد رەجەب، لەدایکبووی ساڵی 1998، ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 1995، عەلی، لەدایکبووی ساڵی 2000 و وەلید، لەدایکبووی ساڵی 2002.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17.11.2024، زاهیر حوسێن، مامی ئەو گەنجانە بە رووداوی راگەیاند، وەلید لە رۆژی 14ـی ئەم مانگە بەسەر ماتۆڕەوە ئۆتۆمبێل لێیدا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە. 
 
رووداوەکە لەکاتی گەڕانەوەی وەلید لەسەر کار روویداوە و مامی دەڵێت: "قوتابیی زانکۆ بووە و کاریشی کردووە، لەبەرئەوەی زەبر بەر مێشکی کەوتووە، بەرگەی نەگرتووە و گیانی لەدەستداوە."
 
وەلید رەجەب، بچووکی پێنج برا بووە و ئێستا تەنیا برا گەورەکەیان لە ژیاندا ماوە.
 
گیانلەدەستدانی سێ براکەی دیکەی وەلید
 
دوو برای بە ناوەکانی محەممەد و ئەحمەد، لە 27-5-2024 لە روودای تەقینەوەی گازدا لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.
 
محەممەد لە کارگەیەکی گاز کاری کردووە و ئەحمەد سەردانیکردووە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی گاز گڕ دەگرێت و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
 
برای سێیەم بەناوی عەلی، رۆژی 28ـی ئابی 2024، دەچێتە زێی کەڵەک بۆ مەلەوانی، دوای ئەوەی لە شوێنێکی بەرز خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەکەوە، سەری بەر گاشە بەردێک دەکەوێت و دوای رۆژێک تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.
 
ئەو چوار برایە، دوو خوشکیان هەن. محەممەد و ئەحمەد هاوسەرگیرییان کردبوو، محەممەد منداڵی نەبووە، بەڵام ئەحمەد باوکی سێ منداڵە (کوڕێک و دوو کچ).

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.