گالەری

17-11-2022
16 Photos

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداریی نزیکەی 250 خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 20 وڵات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-11-2022، چوارەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە.
 
پێشانگەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، "رێژەی داشکاندن لە بەشێک لە کتێبەکان دەگاتە 30% بۆ 40%."
 
کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەت و بەرپرسانی دیکە کرایەوە.
 
بڕیارە لە چوارەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب 50 هەزار ناونیشان و نزیکەی دوو ملیۆن کتێب نمایش بکرێن.