رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا تەرمی ئەو 22 کەسەی لە باکووری لوبنان بەخاکسپێردران کە رۆژی دووشەممە لەنێو شوقەیەک لە باکووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل دەڵێت، بە پاساوی بوونی چەکدارانی حیزبوڵڵا شوقەکەی بۆردوومانکردووە.
رۆژی چوارشەممە 16-10-2024 لە هێرشێکی دیکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری نەباتییە لە باشووری لوبنان سەرۆک شارەوانییەک و 15 کەسی دیکە کوژران. ئەو هێرشەش لە ئاستی نێودەوڵەتی ناڕەزایی لێکەوتەوە.
ئیسرائیل لە بۆردوومانەکانی بەردەوامە و 14ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا داوای سەپاندنی ئابڵوقەی چەکی کرد بەسەر ئیسرائیل.
سێ رۆژ پێشتریش ئیمانوێل ماکرۆن لە لوتکەی ئەورووپا لە قوبرس داوای مانگی رابردووی دووپاتکردەوە کە پڕچەککردنی ئیسرائیل بوەستێندرێت.
ماکرۆن ئەم هەفتەیە بە کردەیی ئەوەی سەلماند و ئیسرائیلی لە پیشانگەیەکی چەک دوورخستەوە کە بڕیارە لە 4 بۆ حەوتی نۆڤەمبەر لە پاریس بەڕێوەبچێت.
ئەم داوایە لەلایەن جۆسیپی کۆنتی، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ئیتاڵیا رەنگدانەوەی هەبوو.
لەبارەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلەوە ئەلێخەندەر دی کروو، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا رایگەیاند: "کوشتنی هەزاران خەڵکی سڤیلی بێتاوان راگرن. چەندین مانگە ئەو قسەیە لەسەر غەززە دەکەین. ئێستا ئەمە لە لوبنانیش روودەدات. تکایە رایگرن و با هەموومان کار بۆ راگرتنی بکەین."
گەلەکۆمەی بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا لەدژی ئیسرائیل لەدوای کوژرانی زیاتر لە 43 هەزار کەس لە غەززە و کوژرانی 2350 کەس لە لوبنان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ