رووداو دیجیتاڵ
خاوەنی بانکی دیجیتاڵی FIB خەڵاتی ئەمساڵی مورێکس دۆر بەدەستدەهێنێت کە لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتەکانی ئەم ساڵی لە لوبنان دابەشدەکرێت.
یەکشەممە 17-09-2023 کاوە رێکانی، خاوەنی بانکی دیجیتاڵی FIB بە رووداوی راگەیاند، ئەمشەو لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی مورێکس دۆر، خەڵاتی بازرگانی سەرکەوتوو دەبەخشرێتە من کە تاکە خەڵاتی فیستیڤاڵەکەیە هونەری نییە و خەڵاتەکانی دیکە سەرجەمیان هونەرین.
کاوە رێکانی، دامەزرێنەری یەکەمین بانکی دیجیتاڵییە لە ناوچەکە و خەڵاتەکەش بەو کەسانە دەدرێت کە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا داهێنان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەکەن.
مورێکس دۆر Murex d'or خەڵاتێکی ساڵانەی لوبنانیە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2000 دابەشکرا و بەو کەسانە دەبەخشرێت کە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان، کاری سەرکەوتووی هونەری دەکەن. لە رێوڕەسمەکەدا، یەک خەڵاتی زێڕینی ناهونەری هەیە کە دەبەخشرێتە کەسێک لە بواری بازرگانیدا داهێنانێکی کردبێت.
FIB یەکەم بانکی دیجیتاڵی عێراقییە کە ساڵی 2020 لەلایەن کاوە رێکانییەوە دروستکراوە. بانکەکە خزمەتگوزاریی بانکی بۆ هاوبەشان بە رەچاوکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پێشکێش دەکات و ئامانجی دروستکردنی گۆڕانکارییە لە سیستمی بانکی عێراقیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ