بەرهەم ساڵح لۆگۆ و رەنگی قەوارەکەی بڵاوکردەوە

17-09-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەرهەم ساڵح
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرهەم ساڵح، سەرۆکی قەوارەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لۆگۆ و رەنگی قەوارەکەی ئاشکرا کرد. 

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان قەوارەی دیموکراسی و دادپەروەر-ی پەسندکرد، کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتیی دەکات.

بەرهەم ساڵح لە توویتەری خۆی پەسندکردنی قەوارەکەی بۆ هەڵبژاردنەکان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت "بەهیوای بەدیهێنانی حوکمڕانی باش و دادپەروەر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە