ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر و بەئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و، نوێنەریی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئاهەنگی 72-یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.