چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە سنە بگاتە یەک ملیۆن تۆن

17-07-2023
سیروان عەباس
دروێنەی گەنم لە سنە. وێنە: سیروان عەباس - رووداو
دروێنەی گەنم لە سنە. وێنە: سیروان عەباس - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە دیاریکراوی لە سنووری پارێزگای سنە، دروێنەی گەنم و جۆ دەستیپێکردووە. گوڵەگەنمی ئەمساڵ پڕ دەنک و بەرهەمدارن، بەهۆی بارینی پێویست، چاوەڕواندەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر بێت.
 
شەهرام دانایی، کە لە سنووری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان جووتیارە، قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "گەنمی ئەمساڵ نمرە یەک بوو، سوپاس بۆ خوا لە دە ساڵی رابردوودا، بەرهەمی ئەمساڵ نموونەیی بوو، بارانی باش باری و بەرهەمیشمان باش بوو، لە سنە دوو جۆر گەنم دەکرێت، دێمی و بەراو، دێمییەکە لە هێکتارێک زەویدا، سێ بۆ سێ تۆن و نیو بەرهەمی دەبێت، بەراوەکەش نزیکەی 13 تۆن بەرهەمی دەبێت".
 
حکومەتی ئێران ئەمساڵ هەر کیلۆیەک گەنم بە 15 هەزار تمەن لە جووتیاران دەکڕێت.  شەهرام دانایی دەڵێت: "گەنمەکە دەبەینە سایلۆ، حکومەت نموونەی لێ وەردەگرێت کە دوو جۆرە، باش و خراپ، کە حکومەت بە نرخی جیاواز دەیانکڕێت".
 
لە سنووری پارێزگای سنە، ئەمساڵ لە نزیکەی 530 هەزار هێکتار زەوی بە گەنم چێنراوە و 35 هەزار و 500 هێکتاری بەراوە.
 
زۆرترین گەنم لە شارەکانی بیجاڕ، دیواندەرە، سەقز، قوروە و دێولان چێنراوە و چاوەڕوان دەکرێ یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بێت و نزیکەی 850 هەزار تۆنی بە حکومەت بفرۆشرێت.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەی دوو تۆمەتبارەکە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر كوشتنی‌ كچێک دوو کەس دەستگیر دەکات؛ 'لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتوویانە'

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیس دەڵێت، کچەکەیان لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتووە.