رووداو - هەولێر
تۆڕی میدیایی رووداو براوەی خەڵاتەکانی سۆشیاڵ میدیا رادەگەیێنێت، کە تێیدا لە شەش بواری جیاوازدا چەند پەیجێک خەڵات دەکات.
دوای ئەوەی کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ تۆڕی میدیایی رووداو پێشبڕکێی خەڵاتی ساڵانەی سۆشیاڵ میدیای راگەیاند، سەتان پەیجی سۆشیاڵ میدیا بۆ بەشداریی لە خەڵاتی سۆشیاڵ میدیای رووداو لەلایەن فانەکانی رووداو پێشنیازکران و نێردران، لەوانەش زیاتر لە 180 پەیج بەربژێرکران بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان.
دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم پەیجە کاندیدکراوەکان لەلایەن لیژنەیەکەوە، شۆرتلیستی ئەو 180 پەیجەش کرا و بۆ هەر بوارێک چەند پەیجێک کاندیدکران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد ژمارەیەک پەیج وەک براوە دەستنیشانکران.
لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیجە براوەکان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان.
خەڵاتی پەیجی گشتی:
ئەم خەڵاتە بۆ ئەو پەیجەیە کە زۆرترین ئینگەیجمێنتی هەبووە و توانیوویانە خەڵکێکی زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوە.
کاندیدەکان:
- کێشەی کۆمپیوتەر
- زانستی هەسارەی شەشەم
- ئایفۆن بۆ کورد
براوە: - تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی
ئەم پەیجە لە بواری زانیاری تەکنۆلۆژیدا خزمەت بە فانەکانی دەکات و بەردەوام زانیاری نوێ پێشکەش بە فانەکانی دەکات.
خەڵاتی کەسایەتی:
ئەم خەڵاتە بۆ ئەو کەسایەتییەیە توانیویەتی لە رێگەی پەیجەکەیەوە زۆرترین زانیاری و جموجووڵی هەبووبێت لەگەڵ فانەکانی.
کاندیدەکان:
- شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
- Hamasha
- بیروڕاکانی عەبدولڕەحمان سدیق
براوە: نما نەریمان
نما نەریمان منداڵێکە لە ئاستی کەسایەتییەکدا. جەماوەرییە و خەڵکێکی زۆری لە خۆی کۆکردووتەوە، رەخنەی بونیاتنەر دەگرێت و داوای چارەسەری کێشەکانی خەڵک بە زمانێکی سادە دەکات.
خەڵاتی هەڵمەت:
ئەم خەڵاتە بۆ ئەو پەیجەیە کە هەڵمەتێکی نیشتمانی بەڕێوەبردووە و سەرکەوتوو بووە لە ئامانجەکانی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.
کاندیدەکان:
- باوەڕم وایە / Bawerim Waye
- Tedxnishtiman
- پۆلی 12
براوە: My Erbil
پەیجی مای ئەربیل بەردەوام زانیاری پێویست لەبارەی هەولێر دەداتە فانەکانی و پەیجێکی زۆر ئەکتیڤە. هەوڵدەدات خەڵک ژینگەی شار و سرووشت بە پاکی رابگرن.
خەڵاتی براند:
ئەم خەڵاتە دەدرێتە ئەو کۆمپانیایەی کە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە توانیویەتی براندەکەی پێشبخات و سوودی لێ ببینێت.
کاندیدەکان:
- کۆمپانیای ئاکام
- کۆمپیانیای عەقاراتی حاجی سەلام
- Mr Erbil
براوە: Asse Company
کۆمپانیای ئەسێ سوودێکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیا وەرگرتووە بۆ بە بازاڕکردنی کەلوپەلەکانی و گەیاندنی زانیاری لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بە ئەوە توانیویەتی زیاتر لە 800 هەزار لایک بۆ پەیجەکەی بەدەستبهێنێت.
خەڵاتی داهێنان:
ئەم خەڵاتە بۆ هەر پەیجێکە کە داهێنانی کردووە و شتێکی نوێی بەسوودی خستووەتە ناو سۆشیاڵ میدیای کوردییەوە.
کاندیدەکان:
- ماڵی سەرکەوتن
- لە فەیسبووکەوە
- کوردزۆن
- کوردسینەما
- TechEye
براوە: Dasy2.com
پەیجی دەسی2، کە خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن لایکە، داهێنانی کرد لە شێوازی کڕین و فرۆشتن لە کوردستاندا. خەڵک بو ئۆنلاین و لەڕێگەی پەیجەکەیانەوە دەتوانن زۆر ئامێر و کەلوپەل و خانوو و زەوی بکڕن یان بفرۆشن.
خەڵاتی رووداو:
ئەم خەڵاتەش تایبەت دەبێت و رووداو خۆی دەیداتە چەند پەیجێک.
- مەیکەنەوە
پەیجی مەیکەنەوە هەواڵی ئەو ماڵپەڕانە دادەنێ کە دەیانەوێ بە سەرنجڕاکێشان خوێنەر لە خۆیان کۆبکەنەوە و ناونیشانی ناڕاست دەنووسن.
کێشەی کۆمپیوتەر، پەیجێکی فراوان و خاوەی جەماوەرێکی زۆرە. ئەکتیڤە و بەردەوام زانیاری و وێنە و دیمەنی سەنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە.
پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود، جگە لەوەی خاوەنی زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار لایکە، یەکێکە لەو پەیجانەی کاریگەری باشی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی ئایینی و هاندانی خەڵک بۆ کاری باشە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ