گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن رووی لە زیادبوونە. لە یادی 36 ساڵەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق، ئەم ساڵ نزیکەی 300 کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی دەڤەری گەرمیان و بارزان سەردانی قەڵاکەیان کرد.
 
بەشێک لەوانەی سەردانی قەڵاکەیان کرد، خۆیان لە قەڵاکە کاتی خۆی زیندانی کرابوون؛ هەندێکیان باوک و برا و دایک و خوشکیان شەهید بوون و هێشتا چاوەڕێی رووفاتەکانیان دەکەن.