رووداو دیجیتاڵ
دوای چوار رۆژ لە شەپۆلی ناوبەناوی باران و سەرما، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە دووشەممە، پلەی گەرما 10 پلە بەرز دەبێتەوە. شارەزایەکی کەشوهەوا دەڵێ، سبەی و دوو سبەی کەش خۆشە و رۆژی سەیرانە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەراورد بە دوێنی پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.
لوقمان موفتی، پسپۆڕ لە سیاسەتی کشتوکاڵی و شارەزای کەشوهەوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە سبەیەوە تاوەکو نزیکەی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا جێگیر دەبێت و رۆژبەڕۆژ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە".
بە گوتەی لوقمان موفتی، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە هەولێر، کەرکووک و گەرمیان 30 پلەی سیلیزیی تێدەپەڕێنێت. گوتیشی: "رۆژانی هەینی و شەممە بۆ گەشت و سەیران لە زۆربەی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا خۆش و لەبارە".
14ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر پلەی گەرما دابەزی بۆ 13 پلەی سیلیزی، کەشناسی دەڵێت، سبەی لە هەولێر پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت و شارەکانی دیکەش بەمشێوەیەیە:
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ