کۆمیسیۆن بۆ گۆڕان: کۆنفرانس ببەستن و تەنیا ئەوانەی لە 2017 وەکو ئەندام تۆمارکراون بەشداری بکەن

17-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی دیاری کرد، کە 26ـی ئەم مانگە دەبێت لە شاری سلێمانی.
 
نووسراوەکەی کۆمیسیۆن رۆژی 16-04-2025 بە ژمارە 1055 و واژۆی هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەی فەرمانگەی کاروباری حیزب و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرچووە و ئاراستەی نووسینگەی سلێمانی کۆمیسیۆن کراوە. لە سلێمانیش کۆمیسیۆن ئەمڕۆ 17ـی نیسان بە فەرمی ئاراستە بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆمیسیۆن نووسراوەکەی بەناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ناردووە، بەڵام نوێنەری گۆڕان لە کۆمیسیۆن، ئێستا لەو بەشەی گۆڕانە کە بارەگای سەرەکییان لە گەڕەکی کوردساتە.
 
هەردوو باڵەکەی گۆڕان پێشتر کاتی کۆنفرانسیان دیاری کرد؛ باڵی گردەکە بەبێ کۆمیسیۆن کۆنفرانسێکی بەست و باڵەکەی دیکە دوایانخست بۆ ئەو رۆژەی کۆمیسیۆن دیاری دەکات.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، کۆمیسیۆن بزووتنەوەی گۆڕانی ناچار کردووە، کە دوو هەزار و 100 کەس مافی بەشداربوونی کۆنفرانسیان دەبێت کە لە ساڵی 2017 ناویان لە کۆمیسیۆن بە فەرمی وەکو ئەندامی حیزبەکە تۆمارکراوە، جگە لەوانە، کەسی دیکە مافی بەشداریکردنی نابێت.
 
بەرپرسێک لە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان کە ئێستا لە گەڕەکی کوردساتن، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نووسراوەکە تایبەتە بە گۆڕان، ئێمە دەچینە کۆنفرانس بەگوێرەی ئەوەی کۆمیسیۆن دیاری کردووە؛ ئێمە و ئەوانیش پەیڕەو و کاری خۆمان دەخەینەڕوو، کێ زۆرینە بوو پیرۆزی بێت".
 
ئەو ناوانەی کۆمیسیۆن دیاریکردوون بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانس، ئێستا بەشێکیان لای گەڕەکی کوردساتن، بەشێکی دیکە لە گردی زەرگەتەن. هەروەها بەشێکیان دەستبەرداری کاری سیاسیی بوون و بەشێکی دیکەشیان چوونەتە نێو حیزبەکانی دیکەوە.
 
باڵەکەی دیکەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە، بە پاساوی ئاگادارنەبوون و نەگەیشتنی نووسراوەکە، ئامادەنەبوون باس لە بەشداربوون یان بەشدارنەبوونیان لە کۆنفرانسەکەدا بۆ رووداو بخەنەڕوو.
 
05ی ئەم مانگە، باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی گشتییان کرد، بەڵام دوای کۆنفرانسەکە رایانگەیاند، "بە دەستوەردانی حیزبی، کۆمیسیۆن بەشداریی نەکردووە".
 
هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن، نووسراوی کۆمیسیۆنیان هەیە. باڵی کوردسات دەڵێت، بە نووسراوی ژمارەی 875 کە لە 27-03-2025 دەرچووە، ئاگادارکرابوونەوە کە 10ـی نیسان کۆنفرانس ببەستن و دواتر دواخراوە.
 
پێشتریش باڵی گردی زەرگەتەی حیزبەکە رایگەیاندبوو، 20-02-2025 فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە نووسراوی ژمارە 207 داوای لێکردوون وەک گۆڕان لە گردەکە و لە 05ـی نیسان کۆنفرانس بکەن. هەرچەندە لەو رۆژە کۆنفراس کرا، بەڵام بەرپرسانی کۆمیسیۆن بەشدارییان نەکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەرەمی مەککە. وێنە: AFP

حەج و عومرە هۆشداری تووند لە حەجی بازرگانی دەدات؛ 'کێشەی شەرعی هەیە'

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هۆشداری تووند لەبارەی بانگەشەی "حەجی بازرگانی" دەدات و دەڵێت، هەر کۆمپانیا و لایەنێک لەو بابەتەدا تێوەبگلێت رووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی دەبێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو جۆرە حەجە کێشەی شەرعی هەیە".