رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ده‌بێ په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبسێت و هه‌ڵبژاردن دوا نه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسەی دیموكراسی به‌ردوامیی پێ بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.4.2022 د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كۆنسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد و له دیدارێكدا دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێکرد.
لەبارەی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌كان، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو مافی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌موو لایه‌كمان به‌رپرسیارێتیی سیاسی و یاساییمان له‌سه‌رشانه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، "ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوا نه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسەی دیموكراسی به‌ردەوامیی پێ بدرێت.''
د.هێمن هەورامی گوتی: "ئه‌ركی یاسایی و سیاسیی هه‌موو لایه‌كمانه زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف بكه‌ین، مافی گه‌لی كوردستان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پڕۆسەی دیموكراسی په‌ك نه‌خرێت، ده‌بێ سازان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ى راوبۆچوونه جیاوازه‌كان هاوته‌ریب بن و هیچ لایه‌ك كارى لایه‌كی دیكه نادیده نه‌گرێت و رێگرى له كارى په‌رله‌مان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه په‌یڕه‌وی و یاسایییه‌كانی نه‌گرێت".
جیاوازیی بۆچوونەکان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، لەنێوان لایەنەکان و بە دیاریکراوی لەنێوان فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمپەری لە بەردەم دانیشتنی پەرلەماندا دروستکردووە، چونکە پارتی خاوەن گەورەترین فراکسیۆن و سەرۆکی پەرلەمانیش لە فراکسیۆنی یەکێتییە.
پێنجشەممە 14.4.2022 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێویستە بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەروەها بەپێی رێککەوتنی گۆڕان و پارتیش، دەبێ لە هەموو پرسێکدا رێککەوتن لەنێوان ئەو لایەنانەدا بکرێت، بۆیە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن، پێویستی بە رێککەوتنی پێشوەختەیە و پێشتریش چەند لایەنێک یاداشتیان داوە بە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەی رێککەوتن بکرێت.
زیاد جەبار گوتی: "سەرۆکی پەرلەمان ئەرکێکی یاسایی هەیە، بەڵام بەدەر نییە لە سیاسی، راستە ئەرکییەتی پارێزگاری لە پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێ، بەڵام کارەکانیش دەبێ بە یەکڕیزی ئەنجامبدرێن، لە خولی پێشوو پارتی بە بیانووی یەکڕیزی پەرلەمانی داخست، خێرە ئێستاش دەیەوێ لەبەر داوای یەکڕیزی پەرلەمان پەکبخات".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە زۆر ئەستەمە بەبێ رێککەوتن و سازانی پێشوەختە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن.
هاوکات زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان گفتوگۆی و رێککەوتنی پێشوەختەی ناوێ، ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی یاسایی سەرۆکی پەرلەمانە بانگهێشتی دانیشتن بکات.
زانا مەلا خالید گوتی: "دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تایبەت نییە بە هەڵبژاردن، زۆر پڕۆژەی دیکە هەن کە پەیوەستن بە خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە و دەبێ یەکلایی بکرێنەوە، بۆیە لەمپەر دروستکردن لەبەردەم دانیشتنەکانی پەرلەماندا، هیچ بیانوویەکی یاسایی و پەیڕەوی نییە".
رۆژی چوارشەممە 13.4.2022 د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابایه‌وه و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابایهوه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و راپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه".
سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كانیش، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکهاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان، دامەزراوە سیاسی، ئایینی، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، نوخبەی پێکهاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت.
پێنج لایەن داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن و گرفتە سەرەکییەکەش هەر ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری دەڵێن، دەبێت یەک بازنەی هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنە و دەستکاریی پێکهاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش بکرێت. لە وەڵامی رێکنەکەوتنی پارتی و ئەو لایەنانە، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی سەرۆکی فراکسیۆنەکان، نابێت پارتی باسی زۆرینە و کەمینە بکات، چونکە هەڵبژاردن پرسێکە، رەهەندی نیشتمانی هەیە.
لە بەرامبەردا، جگە لە پارتی کە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمان، حیزبەکانی شیوعی، زەحمەتکێشان، سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەک بازنەیی دان.
رۆژی 5.4.2022 فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، سەرۆکی فراکسیۆنەکە دەشڵێت، "ئێمە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان ناکەین بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان، بەڵکو هۆشداریی پێدەدەین".
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، لە پێنج کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە دانوستاندنیان کردووە، هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێیانوابووە کە نابێت کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن دروستبکرێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەوان لەگەڵ ئەو بژارەیەن کە کۆمیسیۆن وەکو خۆی کارابکرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "بەداخەوە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی 13-03-2022 لایەنگیری تەواوی تەنیا هێزێکی سیاسیی لەنێو پەرلەمانی کوردستان کرد، وەکو ئەوەی بیری چووبێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانمان بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە مومارەسەنەکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لەوەی پەرلەمان پەکبخرێت بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکەی ئەو داوایەکی هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بیانوویەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان و یاسا بەرکارەکانە لە هەرێمی کوردستان".
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پارتی هەر بڕیارێک بدات دەبێت دەرئەنجامەکەشی لەئەستۆ بگرێت، "سیستمی یەک بازنەیی قۆناخەکەی بەسەرچووە، دەبێت هەرێمی کوردستان دابەشی چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن بکرێت و یاسای هەڵبژاردنیش هەمواربکرێتەوە، ئێمە ئومێدەوارین پارتی تەفاهومی بۆ ئەم پرسە هەبێت، ئەگەر نەیبێت، دەبێت تەحەمولی لێکەوتەکانی بکات".
بەڵێن ئیسماعیل، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەوە فراکسیۆنی پارتی واژۆی لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە کردووە کە بە هیچ شێوازێک پەنا بۆ زۆرینە نەبرێت تاوەکو بتوانین بە لێکتێگەیشتن و سازان پرسەکان یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر پارتی تاکلایەنە دەست بۆ ئەمە ببات، ئەوا قەیرانێکی نوێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات".
لە کاتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومی سەرۆکایەتی 1ـی تشرینی یەکەمی 2022ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکردووە، بەڵام ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان و کارانەکردنەوەی کۆمیسیۆن وایانکردووە، ئەگەر رێکیشبکەون، کۆمیسیۆن بەهۆی پێویستیی بە لانیکەم شەش مانگ دەرفەت، نەتوانێت لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ