رووداو دیجیتاڵ
بە درووشمی "رەسەنایەتی دەپارێزین" ئەمڕۆ فیستێڤاڵی کولتووریی و رۆشنبیریی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و تاوەکو 20ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
فیستیڤاڵەکە دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ بە پێشانگەیەکی کاری دەستی بۆ ژمارەیەک لە خانمان کرایەوە، هەروەها چنینی خوری و جاجم بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە پێشانگەکەدا بەردەوام دەبێت.