هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو کشایەوە

17-02-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لە قەزای خورماتوو کشێنرایەوە و سوپای عێراقی جێگەی گرتەوە.
 
شەممە، 17-02-2024، کاوە شێخانی، راوێژکاری سەربازیی پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە بڕیاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سوپاسالاری عێراق، لیوای سێی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە قەزای خورماتوو کشێنراوەتەوە و لەجێی ئەو، فەرماندەیی رۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە سوپای عێراق جێگیرکراوە".
 
لیوان عەلی مەشعەل مالیکی، فەرماندەی فەرماندەیی رۆژهەڵاتی دیجلەیە و پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا بووە.
 
کاوە شێخانی گوتی، "ئێستا تەنیا فەوجی یەکی لیوای سێی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە سنوورەکە ماون کە بارەگاکەیان لە ناحیەی سلێمان بەگە".
 
هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و کشاندنەوەی لەو سنوورە، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقە.
 
راوێژکارە سەربازییەکەی پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت، "قەزای داقووق، گوندەکانی حەفتەغار تاوەکو ناحیەی لەیلان، لەژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی رۆژهەڵاتی دیجلە دەبێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی فرۆشتنی خۆراک.

ئەمساڵ یەک جار لەگەڵ بەشەخۆراکدا رۆنی شل دابەشکراوە؛ کەی دابەش دەکرێتەوە؟

ئەمساڵ تەنیا یەک بەشەخۆراکی 2025 دابەشکراوە و دابەشکردنی دووەم بەشەخۆراک دەستیپێکردووە. لە هەردوو بەشەکەشدا تەنیا یەکجار رۆنی شل دابەشکراوە. بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، کارگەی رۆنەکە لەکارکەوتبوو و چاککراوەتەوە و برنجی بەشی دووەمیش لە رێگەدایە.