25 کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی پێشانگەیەکی هەلی کاریان کردەوە

17-12-2017
نەبەرد حوسێن
.
.
نیشانەکردن هەولێر هەلی کار
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر پێشانگەیەکی هەلی کار بە بەشداری 25 کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی کراوەتەوە و دەیان هەلی کاری تێدا راگەیێندراون.

جیهاد خالید، رێکخەری پێشانگاکە بە رووداوی راگەیاند، لە پێشانگەکە  25 کۆمپانیا و رێکخراوی بیانی بەشدارن، هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە، بەڵام دەیانەوێ زۆرترین هەلی کار پێشکەشی کارخوازان بکەن، هەلی کارەکانیش لە زۆربەی بوارەکاندان.

دوو بۆ سێ کۆمپانیای بەشداربوو لە پێشانگەکە ئەرکیان تەنیا راوێژکاری بوو، کە رێنماییان بە کارخوازان دەدا چۆن کاریان دەستبکەوێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە