لە رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆدا لەنێو شارەکان هاتووچۆ رێگەپێدراوە؟

16-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا دەروازە سنوورییەکان بەڕووی هاتووچۆی بارزگانی و گەشتیاریدا کراوە دەبن. بەرپرسێکی کارگێڕیش دەڵێت، جگە لەوانەی هۆکاری ناچارییان هەیە، لەنێو شارەکاندا قەدەخەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت.
 
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژانی 20 و 21ی مانگ کە قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە و سەرژمێری دەکرێت، دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان کراوە دەبن."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆدا "لەنێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شار و گوندەکانیشدا قەدەخەی هاتووچۆ سنووردار دەبێت."
 
لەبارەی هاتووچۆی نێو شارەکان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتی، "بەگوێرەی رێنوێنییەکانی حکومەتی عێراق، کە ئێمەش پێیانەوە پابەندین، دەبێت جووڵە لەنێو شاریشدا بوەستێت. گرنگە خەڵکیش پابەند بێت، چونکە پابەند نەبن، ناویان لە فۆرمی سەرژمێریی خێزانیدا تۆمار ناکرێت."
 
بۆ جێبەجێکردنی قەدەخەی هاتووچۆ، لە هەموو پارێزگاکان لیژنەی باڵا هەیە و لیژنەی ئەمنییان پێکهێناوە. مەحموود عوسمان دەڵێت، "هەرکەسێک کارەکانی سەرژمێری بۆ تەواوکرا و فۆرمی بۆ پڕکرایەوە، ئیدی ئازادە هاتووچۆ بکات. ئەوەی گرنگە لە ماڵەوە بێت تاوەکو تیمەکان سەردانی دەکەن."
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای کارگێڕی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێو شاردا قەدەخەی هاتووچۆ دەبێت و لیژنەی ئەمنی لەنێو شارەکاندا دەبێت."
 
ئەو بەرپرسە گوتیشی، "جگە لە کەسانی نەخۆش و ئەوانەی کە لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەیان پێکراوە، کە دەتوانن هاتووچۆ بکەن، رێگە بە هاتووچۆی کەسانی دیکە لەنێو شارەکاندا نادرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەوانەی لە ئەرکدان و ئەوانەشی رێگەپێدانیان هەیە، لە رۆژانی قەدەخەدا دەتوانن هاتووچۆ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''