گالەری

16-11-2024
10 Photos
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکاران لە خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کۆلێژی قەڵاچوالانەوە رایگەیاند "دڵنیاتان دەکەینەوە تاوەکو سەرکەوتن و یەکخستنەوەی ‌هێزی پێشمەرگە، کۆڵنادەین."
 
رێورەسمەکە، ئەمڕۆ (شەممە، 16-11-2024) بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە لە کۆلێژی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. 
 
لەو رێوڕەسمەدا 769 ئەفسەر بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت، کە 48ـیان ئافرەت بوون.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی گوتەکانیدا لەمبارەیەوە رایگەیاند "بوونی ژن لە دامەزراوەی سەربازی و ئەمنیدا تەنیا نیشانەی پیشکەوتنی گەل و کۆمەڵگە نییە، ''بەڵکو بەڵگەیەکە بۆ باوەڕی قووڵی ئێمە بە یەکسانی، دادپەروەری و هاوبەشیی راستەقینە، لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و ئەرکە گرنگەکاندا.''