کۆمیسیۆن بۆ رووداو: 44 سکاڵا لە رۆژانی بانگەشەدا تۆمار کراون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا 44 سکاڵا لە کۆمیسیۆن تۆمار کراون.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕى میدایی رووداوى راگەیاند، "لە رۆژانی بانگەشەى هەڵبژاردندا 44 سکاڵاى لیست و بەربژێرەکان لە کۆمیسیۆن تۆمارکران."
 
عیماد جەمیل گوتی، 9 سکاڵایان رەتکراونەتەوە، 7 دانەیان پەسند کراون و هەڵسەنگاندن بۆ 28 سکاڵاکەی دیکە دەکرێت و لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
 
بانگەشەى هەڵبژاردنى لیست، هاوپەیمانێتی و بەربژێرەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان 25ى ئەیلوول دەستی پێکرد و 15ى تشرینى یەکەم کاژێر 12:01 خولەک کۆتاییهات. ئەو سکاڵایانە لەو ماوەیەدا تۆمار کراون.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق گوتى، "سرووشتی بەشێک لە سکاڵاکان بەو جۆرە بووە کە لایەنى پێشێلکار ئاگادارکراوەتەوە و پێشێلکارییەکانی نەهێشتووە، لەوانە دانانى وێنە لە شوێنى رێگەپێنەدراو و هەڵواسینى وێنە بە دیوارى فەرمانگە حکومییەکانەوە."
 
رێکارەکانى کۆمیسیۆن بەو جۆرە بوون کە هەر لیست و بەربژێرێک پێشێلکارى لە دانانى پۆستەر لە شوێنى رێگەپێنەدراو بکردایە، ئاگادار دەکرایەوە بۆ ئەوەى لە سێ رۆژدا لایبدات.
 
1191 بەربژێر رکابەرى بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسی پەرلەمانى کوردستان دەکەن.
 
دەنگدانی تایبەتی رۆژی 18ی مانگ و دەنگدانی گشتیش رۆژی 20ى مانگ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، رۆژانی 19 تاوەکو 21ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان و دامەزراوەکانی سەر بە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی