کەشناسی: سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت

16-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران دەبارێت. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات لە سبەیەوە تاوەکو 19ی مانگ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمەباران ببارێت و هەورە تریشقەی پچر پچر هەبێت لەنێوان کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە.
 
رۆژی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی سەرلەبەیانی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت و بارانەکە هەورە برووسکەشی لەگەڵە."
 
ئەو کەشناسە گوتی، "سبەی لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلی بارانبارین سەنتەر شارەکانی هەولێر، سۆران، چۆمان و شێلادزی و ئاکرێ دەگرێتەوە و تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت.". گوتیشی: "شەپۆلەکە تاوەکو 19ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت."
 
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات، رۆژی هەیینی بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و "بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما 8 پلە دابەزێت."
 
بەرزترین پلەی گەرمای سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 33  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20  پلەى سیلیزى
سۆران:  31  پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36  پلەى سیلیزى
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.