رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی بانورە لە سنووری ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێی پارێزگای دهۆک هەورە برووسکە لە گەنجێک دەدات و گیان لەدەستدەدات.
نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە ناوی "نەبی محەممەد سەلیم"ـە و لەدایکبووی ساڵی 1995ـە.
بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ، هەر لەنێو گوندەکە هەورە برووسکە لە گەنجەکەی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئێستا تەرمەکەی لە دادپزیشکی ئاکرێیە، نێچیرڤان هەرکی دەڵێت، دوای ئەنجامدانی توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەوە دووەم کەسە لە ئاکرێ بەهۆی هەورە برووسکە گیانی لەدەستداوە، هەروەها سێ کەسی دیکەش لە ناحیەی دێرەلووکی دهۆک، بەهۆی هەورە برووسکە برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ