گالەری

16-10-2020
55 Photos
رووداو @Rudawkurdish
 
رۆژی 4ی ئابی 2020 تەقینەوەیەکی گەورە بەندەری بەیرووتی هەژاند، ئێستا و دوای دوو مانگ و 12 رۆژ لەو تەقینەوە، هێشتا ئاسەوارەکانی تەقینەوەکە ماون.
 
تەقینەوەکە لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە بەندەرەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان روویدا، کە بڕێکی زۆر نیتراتی ئەمۆنیۆمی تێدا کۆگا کرابوو. بەهۆیەوە لانیکەم 203 کەس گیانیان لەدەستدا، شەش هەزار و 500 کەس برینداربوون و زیانی ماددی لانیکەم 15 ملیار دۆلاری لێکەوتەوە.
 
جگە لەو زیانە گیانی و ماڵییانە، نزیکەی 300 هەزار کەس بەهۆی دەرەنجامەکانی تەقینەوەکەوە بێلانە بوون.
 
هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کرد، تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت لە تورکیا، سووریا، ئیسرائیل، فەڵەستین و بەشێک لە ئەوروپا هەستی پێ کراوە، هەروەها لە قوبرس دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە کە زیاتر لە 250 کیلۆمەتر لە بەیرووتەوە دوورە.