رووداو - هەڵەبجە
له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجوومه‌نى رێكخراوه‌كان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، دووهمين فێستیڤاڵى ههناريان بۆ خستنه‌ڕووى به‌رهه‌مه ناوخۆيیه‌كان و په‌يداكردنى بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كان سازكرد.
دووه‌م ساڵه ئه‌م فێستیڤاڵه سازده‌كرێت، به‌ڵام بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كان به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى گه‌وره‌ى كڕينى به‌رهه‌مه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و فێستیڤاڵه‌دا جووتياره‌كان ته‌نیا چه‌ند به‌رهه‌مێكى كه‌ميان به كڕياره ئاسايیهكان ده‌فرۆشن، ئه‌نجوومه‌نى رێكخراوه‌كانى هه‌ڵەبجه دەڵێن "بانگهێشتنامه‌مان بۆ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ناردووه به‌ڵام به‌شدارى ناكه‌ن".
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 65 جووتيار چه‌ند به‌رهه‌مێكى هه‌مه‌جۆرى كشتوكاڵيان خستبووه‌ڕوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه زياتر ناوبانگه‌كه‌ى به هه‌ناره، بۆيه فێستیڤاڵه‌كه ناونرابوو هه‌نار، ساڵانه 20 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى زياد له پێنج جۆر هه‌نارى ناوچه‌كه‌يه.
عه‌بدولستار مه‌جيد، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بۆ رووداو گوتی "له زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى كه له وه‌رزدا يان له ساڵدا پێده‌گات، له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى زياد له به‌رهه‌مى خۆمان هه‌يه، ئێستا كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌يه كه به بازاڕى بكه‌ين، ته‌نیا سيسته‌مى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به دانانى باج له سه‌ر به‌رهه‌مى هاورده پهيڕهومان كردووه، كاريگه‌رى زۆرى هه‌بووه و به‌رهه‌مى هاورده كه‌مى كردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ