کەی بڕیار لەبارەی رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدرێت؟

16-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت.
 
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە و رۆژی بانگەشە دیاری دەکات."
 
دوای وردبینیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەستەی دەستپاکی، تاوەکو ئەمڕۆ کۆمیسیۆن بە فەرمی ناوی بەربژێرەکانی پەسند نەکردووە. دوای پەسندکردنەکە بە رۆژێک بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
 
14ی ئەم مانگە حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کەمتر لە یەک مانگ دەبێت. لەنێوان 20 بۆ 25ی ئەم مانگە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت."
 
18ی مانگی 10ی ئەم ساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی.
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 1431 بنکەی دەنگدان دەبن، 1266ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165ـیان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 
بەپێی خشتەی پەسندکراوی کۆمیسیۆن بۆ دابەشبوونی پەسندکراوی بنکەکانی دەنگدان، ئەو بنکانە بەم شێوەیە بەسەر بازنە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەبن:
 
پارێزگای هەولێر
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 498
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 62
 
پارێزگای سلێمانی
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 477
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 57
 
پارێزگای دهۆک
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 264
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 33
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 27
- بنکەی دەنگدانی تایبەت: 1
 
هەروەها ئەم بنکانەش بۆ دەنگدانی تایبەت لەم پارێزگایانە دەکرێنەوە:
 
- نەینەوا: 4 بنکە
- بەغدا: 3 بنکە
- کەرکووک: 1 بنکە
- ئەنبار: 1 بنکە
- سەڵاحەددین: 1 بنکە
- دیالە: 1 بنکە
- واست: 1 بنکە
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، پارت و هاوپەیمانیێتییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''