لە دهۆک فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین بەڕێوەچوو

16-09-2018
نێچیرڤان حوسێن
30 جووتیار و 20 مێشەوانی دەڤەری بادینان بەشداربوون
30 جووتیار و 20 مێشەوانی دەڤەری بادینان بەشداربوون
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-

رووداو - دهۆک 

بە بەشداری ژمارەیەک هەنگەوان و جووتیاری سنووری دهۆک، فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەچوو.


لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین جۆر ترێ نمایشکرابوون، هاوکات هەنگەوانان هەنگوینی خۆماڵییان نمایشکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا  30 جووتیار و 20 مێشەوانی دەڤەری بادینان بەشداربوون.
  
لە ساڵی 2017ـدا حەوت هەزار و 500 تەن ترێ لە دهۆک بەرهەم هاتبوو، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت بەرهەم کەمتربێتەوە و هاوکات هەر ساڵی رابردوو 136 تۆن هەنگوین بەرهەم هێنرابوو.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە