'لەسەر خواردنەوەی وزەبەخش' کەسێک لە هەولێر هاوپیشەکەی خۆی دەکوژێت

16-08-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر کەسێک هاوپیشەکەی خۆی دەکوژێت، ئەو دوو کەسە پاسەوانی مۆڵێک بوونە و باوکی کوژراوەکە دەڵێت، "لەسەر خواردنەوەیەکی وزەبەخش بووە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە باوکی کوژراوەکە وەریگرتووە، کوڕەکەی خواردنەوەی وزەبەخشی پاسەوانەکەی دیکەی خواردووەتەوە و لەسەر ئەوە بووەتە دەمەقاڵێ، پاشان خاوەنی وزەبەخشەکە تەقەی کردووە و هاوڕێکەی کوشتووە. 
 
رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 05:00ـی ئەم بەیانییە روویداوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عەلی عەبدولسەلامە و بکوژەکەش ناوی (ک. م). 
 
عەبدولسەلام داود، باوکی کوژراوەکە بە رووداوی گوت، کوڕەکەی تەمەنی 33 ساڵ بوو، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە. دەشڵێت، ئەو کەسە لە پشتەوە گولـلەی لێداوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە: ئەرشیڤ

گوتەبێژەکەی: قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەردۆغان کردووە ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکاتەوە

گوتەبێژەکەی رایگەیاند، لەو گرتە ڤیدیۆییەی قوباد تاڵەبانی کە بڵاوبووەتەوە، داوا لە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین دەکات بە سەرووی خۆیان بڵێن، ئاسمانی تورکیا بەڕووی "فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکەنەوە." ئاماژە بەوەش کرد، "لە سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ هەولێر، راستەوخۆ ئەو داوایەی خستووەتە بەردەم سەرۆککۆماری تورکیا."