دوو تەقینەوە لە بەغدا؛ سێ کوژراو و پێنج برینداری لێکەوتەوە

16-07-2017
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بەغدا تەقینەوە
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 16-7-2017، دوو تەقینەوە لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا روویاندا، بەهۆیەوە سێ کوژرا و پێنج برینداری لێکەوتەوە.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بازاڕێکی میللی ناوچەی ئەمانە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و لە ئەنجامدا دووکەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، هاوکات لە بازاڕێکی میللی ناوچەی نەهرەوان لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا بۆمبێکی دیکەی چێندراو تەقیەوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو و دووی دیکە برینداربوون.

لە دوای ساڵی 2003ـەوە، عێراق بە گشتی و شاری بەغدا بە تایبەتی رۆژانە کردەوەی تووندوتیژی بەخۆوەدەبینێت، بەهۆیەوە رۆژانە دەیان کەس دەبنە قوربانی، بۆیە وەک رێککارێکی ئەمنی چەندین شەقام و ناوچە داخراون.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە