رووداو دیجیتاڵ
رۆژی 16-06-2021 بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییەکانی بواری دیجیتاڵ و تەکنەلۆجیا، پێشانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بە گوتەی رێکخەری پێشانگەکە، پێشانگەکە "گەورەترین" پێشانگەی تەکنەلۆجیایە لە عێراق و جگە لە کۆمپانیا نێوخۆییەکانی بواری دیجیتاڵ و تەکنەلۆجیا و گەیاندن، لە چەندین وڵاتی دیکەشەوە کۆمپانیاکان بەشدارییان کردووە.
بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگەیە هاوکاتە لەگەڵ گەشەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا و ستارت ئەپەکان لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان.
ئێستا کەسانی خوێندەوار و گەنج روویانکردووەتەوە دانانی بازرگانیی بچووکی خۆیان و لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە کاری بازرگانیی خۆیان پەرەپێدەدەن.