رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانى كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشه‌ره‌كه‌ى، به‌رده‌واميى زنجيره‌يه‌ك تاوانى ديكه بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤيل و خاك و سرووشتى كوردستان."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کیمیابارانی ئەو ناوچەیەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئيراده‌ى ئازاديى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نيشتمانپه‌روه‌رى ئه‌و ناوچه‌يه بوو، كه هه‌ميشه مه‌كۆيه‌كى گرنگى خه‌بات و تێكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگايه‌تى بووه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە، "باش‌ترين ياد و رێز و وه‌فا بۆ گيانى شه‌هيدان و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و خزمه‌تكردنى زياترى كوردستانه."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له يادى 38 ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو داده‌نەوێنين. به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين.
تاوانى كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشه‌ره‌كه‌ى، به‌رده‌واميى زنجيره‌يه‌ك تاوانى ديكه بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤيل و خاك و سروشتى كوردستان. مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئيراده‌ى ئازاديى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نيشتمانپه‌روه‌رى ئه‌و ناوچه‌يه بوو كه هه‌ميشه مه‌كۆيه‌كى گرنگى خه‌بات و تێكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگايه‌تى بووه.
ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانيدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه. باش‌ترين ياد و ڕێز و وه‌فا بۆ گيانى شه‌هيدان و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و خزمه‌تكردنى زياترى كوردستانه.
سڵاو له يادى شه‌هيدانى خۆشناوه‌تى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/16
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ