بافڵ تاڵەبانی و سوودانی: پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن

16-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە، "پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بدرێت."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەباشان کۆبوونەوە. قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
 
بافڵ تاڵەبانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە دیدارەکەدا لەگەڵ  سوودانی جەختیان لەوە کردەوە کە "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بدرێت."
 
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی روونکردەوە و گوتی، "ئامانجمانە کابینەی نوێ داواکاریی هاونیشتمانییان جێبەجێبکات و ببێتە هۆی بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان."
 
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا "جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە."
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق رۆڵی یەکێتیی لە نزیکردنەوەی لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزنرخاندووە و "بە رێزەوە باسی لەو هەوڵانە کرد کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلالەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیان هەیە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لەنێوان لایەنەکان."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەرەمی مەککە. وێنە: AFP

حەج و عومرە هۆشداری تووند لە حەجی بازرگانی دەدات؛ 'کێشەی شەرعی هەیە'

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هۆشداری تووند لەبارەی بانگەشەی "حەجی بازرگانی" دەدات و دەڵێت، هەر کۆمپانیا و لایەنێک لەو بابەتەدا تێوەبگلێت رووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی دەبێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو جۆرە حەجە کێشەی شەرعی هەیە".