مەسرور بارزانی: زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە

16-04-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت".
 
مەسرور بارزانی لە دیداری سلێمانی، باسی کێشەی مووچەی کرد و رایگەیاند، "کێشە لە سیستم هەیە، عێراق خۆی ئابوورییەکی هەیە لەسەر پارەی کاش دروستکراوە، ئەو وڵاتانەی پارەی کاش بنەمای ئابوورییانە، ناتوانن بە ستاندارێکی نێودەوڵەتی پێشبکەون".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە پڕۆژەی 'هەژماری من' کرد و رایگەیاند، "پشتگیریی زۆری سیاسی لێ نەکرا بەتایبەت لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە، من دەتوانم بە راشکاوی بڵێم، ئەوانەی بەشدارن لە پڕۆژەکە، خۆیان باشترین وەڵامیان هەیە. سەرووی 95٪ـی ئەو کەسانەی بەشدارن، لە پڕۆژەکە رازین".

 

 
سەرۆکوەزیران زیاتر لەسەر 'هەژماری من' قسەی کرد، گوتی، "هیچ هۆکارێک نییە بەردەوام نەبێت، بە هەڵە پڕوپاگەندەی بۆ کراوە، هاووڵاتی دەبێتە خاوەن هەژماری خۆی و حکومەت مووچەی پێدەدات". باسی سوودێکی دیکەی پڕۆژەکەیشی کرد و گوتی "ژێرخانی ئابووری دروستدەکات بۆ وڵات. خەڵک دەتوانێت قەرزی بانکی وەربگرێت. بۆ شەفافیەتیش باشترە".

 

 
 
گوتیشی، "من ناڵیم هەموو کەسێک با پشتیوانی بکات، بەڵام هیچ لایەنێکیش نابێت رێگری لەوە بکات ئەو پڕۆژەیە بەردەوام نەبێت لەسەر ئاستی کوردستان. دەتوانم زۆر بەدڵنیایی بڵێم توانیمانە زۆر سەرکەوتووانە پڕۆژەکە جێبەجێ بکەین".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی قسەکانی دا، باسی لە پڕۆژەی رووناکی کرد و گوتی، "ئەویش بۆ مەرامی سیاسی پڕوپاگەندەی لەدژ کرا گوایە پارەی زیاتر وەردەگیرێت. 80٪ـی ئەو کەسانەی بەشدارن لە پڕۆژەکە، کەمتر لە جاران پارە دەدەن، ئەوانەی زیاتر پارە دەدەن، ئەو کەسانەن کە کارەبای زیاتر بەکاردەهێنن".

 

 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە گوتی، "هیوادارم بتوانین لە کاتێکی زۆر نزیک مژدەی زۆر خۆش بە هاووڵاتییان بدەین. هەموو شارەکان دەبن بە خاوەن کارەبای 24 کاژێری". گوتیشی، "بەهیچ جۆرێک حکومەت پارەی زیاتری وەرنەگرتووە، ئامانجمان ئەوەیە کارەبای 24 کاژێری بە نرخێکی گونجاو و هەرزانتر دابین بکەین، ئەمە تەنیا بەڵێن نییە، کردوومانە و ئەنجامەکانی دیارن".
 
لەبارەی پرسی ئاو، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرا کرد و گوتی، ئاو لە زێی گەورەوە دەهێنن بۆ هەولێر و "هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا ئەویش تەواو بێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حوسێن ئۆڵان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پارێزگای بەدلیس

حوسێن ئۆڵان: رەنگە 11ی ئایار ئەنجامی کۆنگرەی پەکەکە رابگەیێندرێت

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایدەگەیێنێت، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە راگەیاندنی ئەنجامی دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە دواکەوتووە، پێشبینی دەکات رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن. هاوکات داوا دەکات تاوەکو مانگی حوزەیران نزیکەی 4000 زیندانیی کورد ئازاد بکرێن و یاسای دژەتیرۆریش لە تورکیا هەمواربکرێتەوە