سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران داوا لە هاونیشتمانییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێکی باش رابگرن

15-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، پێشبینیی کەشناسی بەو جۆرەیە ئەگەری بارینی تەرزە هەیە، بۆیە گرنگە هاونیشتمانییان ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێکی باش رابگرن.

رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوێنێوە کەشوهەوا ناسەقامگیرە و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە، بۆیە داوا لە هەموو هاونیشتمانییان دەکەم هاتووچۆ لە کاتی باران و تەرزەدا کەم بکەنەوە."
 
سەرەتای مانگی نیسان، شەپۆلێکی باران و تەرزە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەڵام لە سۆران بۆ یەکەمجار تەرزەی گەورە باری کە زیانی بە هاووڵاتییان گەیاند و پێنج کەسیش بەو هۆیەوە سەریان شکا، چەندین ئۆتۆمبێلیش جامەکانیان شکا.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت: "پێویستە هاونیشتمانییان لە شوێنێکی باش و سەلامەت ئۆتۆمبێلەکانیان راگرن، چونکە پێشبینی کەشناسی بەو جۆرەیە کە ئەگەری بارینی تەرزە هەیە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە