یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکرێتەوە

16-03-2017
رێباز عەلی
سیناتۆرە ئەمریکییەکان لە کۆماری و دیموکراتەکان و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بەشدار دەبن
سیناتۆرە ئەمریکییەکان لە کۆماری و دیموکراتەکان و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بەشدار دەبن
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-

رووداو - واشنتن

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن یادی 29 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکاتەوە.

بڕیارە کاژێر 10:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن (17:30 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان)، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا بکرێتەوە.

ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە و سیناتۆری دیموکرات و کۆمارییەکان بەشدار دەبن و گوتار پێشکەش دەکەن. هەروەها باڵیۆزی عێراق گوتارێک پێشکەش دەکات.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە